وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بـڵاوكرده‌وه، تیایدا به وردی باس له پـێـشـێـلكاریـیه‌كان و چاكـسازیـیه‌كان له سه‌رانسـه‌ری جـیهان له ماوه‌ی سـاڵی ڕابوردوو 2005 دا ده‌كات و سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ.
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌شـانه‌ی باس له ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا، توركیا، ئێران و عێراق ده‌كات هاوكارانمان ده‌خیلی شـه‌ممۆ، پـروسـك تۆغان، شـایان پاشـا، به‌ڵێن سـاڵح و حه‌یده‌ر كه‌ریم ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایـله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.