گه‌وره گروپی لۆبی بازرگانی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـكه‌وتنه ناوه‌كیـیه‌ی كه به‌م
دوایانه‌دا له نێوان ئه‌مریكا و هیندسـتان مۆركرا له‌وانه‌یه 100 ملیار دۆلار له بواری كاری بازرگانی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌مریكیـیه‌كان.
جـێـگری سه‌رۆكی ژوری بازرگانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، دان كرستمان ئه‌م تێـبینیانه‌ی دا.
هه‌روه‌ها گوتیشی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه گه‌شـه به ئابوری هیندستان ده‌دات و بازاڕ ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له بواری زانیاری ته‌كنۆلۆژی و گه‌یاندن تا ده‌رمانسازی و بیمه‌كاری.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ نیوده‌لهی مۆركرا، به‌ڵام هێشـتا ڕه‌زامه‌ندی كونگرێسی ئه‌مریكی ماوه.
شایه‌نی باسه ژوری بازرگانی ئه‌مریكی زیاتر له 3 ملیۆن كاری بازرگانی و ڕێـكخراوی له خۆ گرتووه، وه ده‌ڵێت هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی مه‌زن ده‌دات بۆ به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی كونگرێس بۆ ڕێـكه‌وتـننامه‌كه.