هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌كـگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له نیویۆرك دێت پـێـش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوو، وه هه‌ندێ له ئه‌ندامان پـێشـبینی ده‌كه‌ن بیربكرێته‌وه له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه دابه‌شبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت ڕۆڵی هه‌بـێت له وتووێژكردن ده‌رباره‌ی مه‌رامه ناوه‌كیـیه‌كانی كۆماری ئیسـلامی.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نه‌كه توانای سه‌پاندنی سزای هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی كه مافی ڤیـتۆیان هه‌یه، ڕووسیا وچین، ده‌ڵێن باشترین شوێن بۆ له خۆگرتنی كێـشـه‌كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه.
نوێنه‌ری واشنتۆن له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشـتا سه‌نـگی خسـتۆته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێـشه‌كه به شـێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئێران مافی ئه‌وه‌ی نیه ببـێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
دوو ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، بریتانیا و فه‌ره‌نسا، داخوازی چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دووریشی نازانن سزا به‌سه‌ر تاران‌دا بـسه‌پـێـنرێت.