Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنتۆن:  گرژی سـیاسی ئه‌م دوایـیانه‌ی ناو عێراق


له‌ دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ناو عێراق و داوای سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ به‌سـتنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ 12 ی مانگی سێ، وه‌ پاشان دواخستنی بۆ 19 ی مانـگ له‌سه‌ر داوای هاوبه‌ندی شـیعه‌كان.
هه‌روه‌ها گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاوپه‌یمانی كوردستان و سوونیـیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌ندی یه‌كـگرتووی شـیعه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستـنیشان كردنی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ چـوار سـاڵی داهاتوو.
گۆڕانی ڕۆژی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئایا له‌ ڕووی یاسایـیه‌وه‌ دروسـته‌؟
پابه‌ندبوونی شـیعه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری چ ئاكامـێـكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌؟
ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری باسه‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فـته‌یه‌یه‌، هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه‌:
سه‌یران ته‌ها، مامۆسـتای كۆلێژی یاسا له‌ زانـكۆی سـلێـمانی
توانا ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌وان
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ڕۆژنامه‌وان و ڕووناكـبیر

ده‌توانن گوێ له‌ به‌رنامه‌كه‌ بگرن له‌ ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 47 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG