سه‌رۆک بوش ڕۆژی هه‌ینی له واشنتۆن گوتی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و خوازیاره چاره‌سه‌رییه‌کی دیپلۆماسی بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێران هه‌بێت، به‌ڵام دووپاتیشی کرده‌وه که‌وا ناتوانرێت ڕێگه به ئێران بدرێت زانیاری پێویستی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت.
سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت ئێران "به به‌رزی و ڕوونی" گوێی لێ بێت که‌وا هه‌موو جیهان یه‌ك ده‌نگه.
له لایه‌کی تریش، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له نه‌مسا گوتی هێشتا پێشنیاره‌که‌ی ڕوسیا بژارێکه که ئێران ده‌توانێت بیری لێ بکاته‌وه، به‌ڵام گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆبونه‌وه‌ی خۆی هه‌ر ساز ده‌کات.
ڕێبه‌ری توندڕه‌وی ئێرانیش ئه‌حمه‌د خاته‌می له میانه‌ی ووتاری نوێژی هه‌ینی‌دا هۆشداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد له دژی هه‌ر زمانێکی هه‌ڕه‌شه که له به‌رامبه‌ر ئێران به‌کاری بهێنن.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیش، جه‌ڤاد ڤاییدی، به عه‌لی فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست بخاته مه‌سه‌له‌که‌وه ئه‌وا ئێران به‌رگری له به‌رژه‌وه‌نی نیشتمانی و ئاسایشی خۆی ده‌کات.