Accessibility links

هێرشێکی خۆکوژی له فه‌للوجه‌ ده‌بێته‌ هۆی کوشتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 7 که‌س


پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی هێرشێکی خۆکوژیدا که له خاڵێکی پشکنینی فه‌للوجه‌ ڕوویداوه‌، به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 7 که‌س کوژراوه‌.

هێرشبه‌‌ره‌ خۆکوژه‌که‌ له‌ناو که‌میونێکی پڕ له‌ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌دا بووه‌ کاتێک له‌ نزیک ڕیزی وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌کانی خاڵی پشکنینه‌که‌ خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

له شاری تکریتیش، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس کوژراوه‌ و دوانی دیکه‌ش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها له به‌غداش، بۆمبێکی لاڕێ له نزیک تانکێکی له‌شکری ئه‌مریکیه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ پێی لێپرسراوان هیچ که‌س له‌ ئه‌ندامه‌کانی بریندار نه‌بوون.

جێی باسه‌، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی 13 یاخیبوییان له سێداره‌ داوه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره‌ له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین له ساڵی 2003 ه‌وه، ‌ حکومه‌ت بڕیاری له‌ سێداره‌دان بدات.

XS
SM
MD
LG