Accessibility links

به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب له‌وانه‌یه دابخرێت


به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت كاره‌كان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانـگێـك له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێبی به‌ناوبانـگ كۆتایی پـێـدێت، زیندانه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی ده‌زگایه‌كی نوێ ده‌كرێن كه‌ ئێسـتا دروست ده‌كرێت.
گوته‌بێژی له‌شـكری، كۆلۆنێل باری جۆنسن گوتی كاتێـكی دیاریـكراو نیه‌ بۆ گو‌اسـتنه‌وه‌كه‌. به‌ڵام گوتی پلانه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانـكاریـیه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو بۆ سێ مانگ ته‌واو بكرێت.
له‌ واشـنتۆن، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پـنتاگۆن) جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ژوانه‌كانی ته‌واوكردنی ده‌زگا نوێـكه‌، كه‌مپی كرۆپه‌ر. به‌ڵام گوته‌بێـژێـك گوتی هێشـتا بڕیار نه‌دراوه‌ ئایا كردنه‌وه‌ی ده‌زگا نوێـكه‌ ده‌بێـته‌ هۆی داخستنی ئه‌بو غرێب.
گوته‌بێژی پـنتاگۆن، برایه‌ن وایتمان گوتی نه‌خشه‌ی ژوانه‌كان بۆ داخستنی ئه‌بو غرێب هێشـتا كاتی نه‌هاتووه‌. گوتی هێشـتا ڕوون نیه‌ ئایا هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات ده‌وه‌سـتێت له‌ به‌كارهێنانی و ده‌كه‌وێـته‌ ده‌ستی كه‌سانی دیكه‌.

XS
SM
MD
LG