و‌ڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌كانی موشـه‌كی كۆریای باكوری به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی ناوبرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و و‌ڵاته كۆمۆنیسته دوو موشه‌كی هه‌ڵداوه له نزیك سنووره‌كانی به چینه‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان به شـێوه‌ی جیاواز باس له ڕوداوه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ندێـكیان ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی تاقیـكردنه‌وه بووه به‌ڵام ئه‌وانی دیكه ده‌ڵێن به هه‌ڵه ڕویداوه. به هه‌رحاڵ، گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی، سـكۆت ماكلیڵان، گوتی هه‌ڵدانه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كانی پـێـشـوو ده‌چوو كه كۆریای باكور كردویه‌تی.
بیۆنگ یانگ هیچ زانیاریه‌كی له باره‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كانه‌وه نه‌گوتووه.
له‌م كاتانه‌دا دانوسـتانه‌ری ئه‌مریكی سه‌ره‌كی له گفتوگۆكانی ناوه‌كی كه ئێسـتا وه‌ستاوه، كرستۆفه‌ر هێـڵ، ده‌ڵێت كۆریای باكور به‌ره‌و پـێـشـچونی له دانیشـتنه‌كاندا بنبه‌ست كردووه.
پـێـشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه، دیبلۆماسـیـیه‌كی گه‌وره‌ی كۆریای باكور، لی گه‌ن، دووپاتی كرده‌وه كه بیۆنگ یانگ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه جارێـكی دیـكه بگه‌ڕێـته‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی و‌ڵاته یه‌كگرتووه‌كان سزا دارایـیه‌كانی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت.