Accessibility links

ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له حه‌ماس ده‌كات


ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ڕێبه‌رانی حه‌ماس بكاته‌ ئامانج و نیشانه‌ به‌ ئیسماعیل هه‌نـیـیه‌ی ده‌سـتـنیشـانكراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێـتو ئه‌م ڕێـكخراوه‌ میلیشـیایـیه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان هێرشه‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ ده‌ستـپـێـبكه‌نه‌وه‌.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌، شائول مۆفاز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به‌ ڕادیۆی وڵاته‌كه‌ی گوتووه‌ هیچ یه‌كێـك له‌ حه‌ماس له‌و به‌ نیشانه‌كردنه‌ پارێزراو نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌ماس ڕێبازی تیرۆر هه‌ڵبژێرێت.
له‌ ڕابوردوودا ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستانی حه‌ماسی كوشـتووه‌ یه‌ك له‌وانه‌ شێخ ئه‌حمه‌د یاسینی دامه‌زرێنه‌ری حه‌ماس بووه‌. به‌ڵام ئیسرائیل له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا هیچ یه‌كـێـك له‌و كاربه‌ده‌سـتانه‌ی حه‌ماسی نه‌كردۆته‌ نیشانه‌، هاوكاتی ئه‌وه‌ی به‌زۆر وابه‌سته‌ی ئه‌و ئاگر به‌سته‌ نافه‌رمیـیه‌ بووه‌ كه‌ مه‌حمود عه‌باسی ڕێبه‌ری فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیـیه‌كاندا دانوسـتاندنی له‌سه‌ر كرد. له‌ ئێـسـتاشدا حه‌ماس له‌ پـرۆسه‌ی پـێـكـهـێـنانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیـدایه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی مانـگی یه‌كی برده‌وه‌.
شـایه‌نی باسه‌ ئیسرائیل سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تـێـكی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. ڕێـكخراوی حه‌ماسیش په‌یمانی له‌ ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی داوه‌.

XS
SM
MD
LG