وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دۆناڵد ڕامسڤڵد، ده‌ڵێت پێی وانیه که‌وا عێراق له شه‌ڕی ناوخۆدا بێت، هه‌روه‌ها تیرۆرستانی تاوانبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشه‌یه ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد ڕۆژی سێشه‌ممه له پنتاگۆن به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا ئاشکرایه تیرۆرستان هه‌وڵی خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ده‌ن چونکه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که دابه‌ش ببێت و کاره‌کان هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تێک بچێت و به سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه نه‌چێت.
دۆناڵد ڕامسڤڵد ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی له دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌زارێکی پیرۆزی شیعه‌کان، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕووداوه توندوتیژییه‌کانیان پتر له پێویست گه‌وره کردووه.