وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا, سێرجی لاڤرۆڤ، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس کۆبونه‌وه له کاتێکدا که هه‌ردوو وڵات ڕوبه‌ڕووی جیاوازی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یان ده‌بنه‌وه به تایبه‌تی له‌سه‌ر کێشه‌کانی وه‌ک به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و گروپی چه‌کداری فه‌له‌ستینیه‌کان(حه‌ماس).
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و ئه‌مریکا یه‌کگرتوویی خۆیان نیشاندا له به‌رامبه‌ر ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و گوتیان مۆسکۆ و واشنتۆن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی ڕابگرێت.
لێپرسراوانی ڕوسی هه‌وڵیاندا تاران قایل بکه‌ن به‌وه‌ی که یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاکی ڕوسیادا بپیتێنێت، به‌ڵام ووتوێژه‌کانی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدران، به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆیان به‌خۆوه نه‌دی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش کۆبۆوه و له پاشدا به ڕۆژنامه‌وانانیان ڕاگه‌یاند که‌وا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی پاراستنی پاشماوه ناوه‌کیه‌کان و شه‌ڕی دژه تیرۆر کردووه.
به‌ڕێز لاڤرۆڤ گوتیشی سه‌رۆک بوش به‌رده‌وامه له پشتگیرکردن بۆ گه‌یشتن به کۆتایی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ڕوسیا له ڕێکخراوتی بازرگانی جیهانی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه، کاربه‌ده‌ستان له واشنتۆن نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی حه‌ماس بۆ مۆسکۆ. گروپی چه‌کداری حه‌ماس دوا به دوای سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی مانگی یه‌کی ڕابردووی فه‌له‌ستین‌دا سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناو تاوه‌کو ئێستا توندوتیژییان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و دانیان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌هێناوه.