هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌کان له عێراق داوایان له سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخات تاوه‌کو کاتی زیاتر به هه‌موو لایه‌نه‌کان بدرێت، کۆتایی به‌و بن به‌سته سیاسیه بهێنن که له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نوێی وڵاته‌که په‌یدا بووه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانیدا به‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که له دوانزده‌ی مانگی سێ‌دا کۆببێته‌وه که به پێی ده‌ستوری وڵاته‌که، ئه‌و ڕۆژه دوامۆڵه‌تی دانراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
به‌ڵام لێپرسراوانی پارتی ئه‌نجومه‌نی شورای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق گوتویانه ئه‌وان پێویستیان به چه‌ند ڕۆژێکی زیاتر هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت.
جێی باسه، کورده‌کان و سونه‌کان و سیاسه‌تمه‌داره عه‌لمانیه‌کان دژی مانه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ریین له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری‌دا.
هاوکات له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس له میانه‌ی هێرشه‌کانی به‌یجی و حیلله‌دا کوژراون.
چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ش وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی چوار بزاڤکاری ئاشتیخوازی کرسچیانی بڵاوکردۆته‌وه که وه‌ک بارمته له عێراق ده‌ستگیرکراون. به‌ڵام له وێنه‌که‌دا ئه‌و ئه‌مه‌ریکیه ده‌رنه‌که‌وتووه که له مانگی یانزده‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ سێ بزاڤکاره‌که‌ی تردا فڕێندرابوو.