هێزه‌کانی پاکستانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام بوون له بۆمبارانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که سه‌رهه‌ڵداوه چه‌کداره خێڵه‌کییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌ر سنوری ئه‌فغانستانی لێیه و له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت 19 چه‌کداری سه‌ر به تاڵه‌بانه‌کان کوژراون.
حکومه‌تی پاکستانیش ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له ئه‌نجام پێکدادانه‌کانی سێ ڕۆژی ڕابردوو که‌وتۆته‌وه گه‌یشتۆته زیاتر له 120 که‌س له ناوچه‌ی وه‌زیرستانی باکوری وڵاته‌که.
له‌شکری پاکستانی ده‌شڵێت پێنج سه‌ربازیش کوژراوه کاتێک که کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی شاری میرانشاه و ده‌ستیان به سه‌ر ژماره‌یه‌ک بینای حکومه‌تدا گرتووه . له‌شکری پاکستانی توانیوێتی ده‌ست به سه‌ر شاره‌که‌دا بگرێته‌وه دوای ئه‌وه هاتوچۆی قه‌ده‌غه‌ی له ناوچه‌که‌دا قه‌ده‌غه کردووه.