پۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته سه‌ر مزگه‌وتێکی سونه‌کان له خۆرئاوای به‌غدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژراوه و شه‌ش که‌سی دیکه بریندار بوون.
لێپرسراوانی پۆلیس ده‌ڵێن له زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هێرشبه‌ران په‌لاماری مزگه‌وتی " ئه‌لنور" ی گه‌ڕه‌کی جیهادییانداوه و شه‌ڕییان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی مزگه‌وته‌که‌دا کردووه. هه‌روه‌ها پۆلیس ڕایگه‌یاندووه که چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی له‌شکرییان له‌به‌ردابووه.
له لایه‌کی تریشه‌وه، سه‌رۆکی عێراقی فشاری خستۆته سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری که ده‌ست له کار بکشێنێته‌وه و گوتوشیه‌تی له‌وانه‌یه وازهێنانی ئه‌و سود به پاراستنی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل بگه‌یه‌نێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی ڕۆژی شه‌ممه گوتی له‌وانه‌یه به‌رده‌وامی سه‌رۆک وه‌زیری سه‌ر به شیعه‌کان له خولی دووهه‌مدا ببێته هۆی کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونه‌کانی وڵاته‌که‌دا.