سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت جیهان له مه‌ترسیدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی شه‌ممه له پاکستان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به نیازه ناوه‌کیه‌کانی ئێران دووپات کرده‌وه. ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆک له ڕۆژێک پاش شکست هێنانی ووتوێژه‌کانی نێوان ئه‌وروپاییه‌کان و دانوستانده‌رانی ئێرانی هات.
ڕێبه‌ره خۆرائاواییه‌کانیش ده‌یانه‌وێت ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا کۆببێته‌وه، ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی گه‌مارۆی ئابوری له دژی ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌وانه نیه گه‌مارۆی ئابوری یه‌که‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێت بۆ ئه‌م کێشه‌یه.