وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره ئه‌وروپـیـيه‌كان كۆدبێته‌وه به
مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دژی یارمه‌تیدانی حكومه‌تێـكی فه‌له‌سـتیـنی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس، كه له لیستی كۆمه‌ڵه تیرۆریسته‌كاندایه له وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تـزیـپـی لیڤنی له هه‌ر یه‌ك له پایته‌خته‌كانی ڤـیـیه‌نا، پاریس و له‌نده‌ن وه‌سـتا به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانیان له دژی حه‌ماس.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خانم لیڤنی له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسـیدا گوتی، سـه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌سـتیندا كه له مانگی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدرا، گڕوتینـێـكی دا به چه‌كداره ئیسـلامیـیه‌كان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گوتیشی، پـێـم‌وایه په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی و ئه‌وه‌ی ئێسـتا له ئێران و لوبناندا ده‌یبینین و هه‌روه‌ها شوێنی دیكه‌ش. وه گوتـیشـی پـێـم‌وایه ئه‌مه هه‌ر ته‌نها هه‌ڕه‌شه نیه له ئیسـرائیل به‌ڵكو له هه‌موو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
تـزیـپـی لیڤنی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تـێـكی فه‌له‌سـتیـنی ناكات كه نوێنه‌رانی حه‌ماسی تیایدا بێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕازی ده‌بن به سێ مه‌رجه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، كه زۆر ڕون و ئاشـكرایه، ئه‌ویش داننان به بوونی ئیسرائیله و واز هێنان له توندوتیژی و تیرۆر و پابه‌ندبوون به ڕێـكـكه‌وتنـنامه كۆنه‌كانی كه له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینـیه‌كاندا مۆر كراوه.
گوتیشی پـێویسته ڕێـگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ دابینـكردنی پـێداویـسـتیـیه مرۆیـیه‌كان بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له ڕێـگای ئه‌و ڕێـكخراوانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فه‌له‌سـتیـنیدا نین.
شایه‌نی باسه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كـێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌خـشینی زیاتر له 140 ملیۆن دۆلار بۆ فه‌له‌سـتینیه‌كان پـێـش ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات. ئه‌م یارمه‌تیـیه ئه‌وروپـیـیه به ڕێـگای ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گاته فه‌له‌سـتینـییه‌كان.
له له‌نده‌ن له میانه‌ی گفتوگۆی تـزیـپـی لیڤنی له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا تۆنی بلێر.
به‌ڕێز بلێر جارێـكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت حه‌ماس واز له تیرۆر بهێنێت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت ئه‌گه‌ر پـشـتیوانی نێوده‌وڵه‌تیـیان ده‌وێت.