Accessibility links

ڕاپـۆرتـێـك ده‌ڵێت ئه‌مریكا كۆمـپانـیـایه‌كی دیكه‌ی دوبه‌ی ده‌خاته ژێر لێـكۆڵینه‌وه


ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی به‌ پلانی كۆمپـانیایه‌كی دیكه‌ی دوبه‌ی بۆ قانزاجـكردن له‌ناو وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌ ده‌چنه‌وه‌.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست بڵاوی كرده‌وه‌، پـیـاداچونه‌وه‌كان كۆمـپانیای دوبه‌ی بۆ سه‌رمایه‌داری جیهانیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ئه‌دات كۆمـپانیایه‌كی بریتانی بكڕێت كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دۆنكاسته‌رسه‌ ئه‌وه‌ی به‌شـێـك دروسـتده‌كات له‌ به‌ڵـێـنده‌رانی به‌رگری ئه‌مریـكی.
كۆمپانیاكه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی بداتێ بۆ سه‌وداكردن به‌ یه‌ك بلیۆن دۆلار.
ئه‌م ڕاپـۆرته‌ دێت دوای چه‌ند ڕۆژێـك له‌وه‌ی كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ڕه‌زامه‌ندیان پـیـشـاندا به‌وه‌ی پـیاداچونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ سه‌ودای كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی دوبه‌ی كه‌ به‌ كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان ناسراوه‌ بۆ كڕینی شه‌ش به‌نده‌ری ئه‌مریكی.
سه‌ودای كڕینی به‌نده‌ره‌كان، یاسادانه‌ره‌ ئه‌مریكـیـیه‌كانی له‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ توڕه‌كرد، وه‌ ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ زانیاریـیه‌كیان لا نه‌‌بووه‌ پـێـش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌، به‌رپـرسانی ئه‌مریكی به‌ داوایه‌كی كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلیشدا ده‌چنه‌وه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت كۆمپانیایه‌كی دروستـكردنی به‌رنامه‌ی ئاسایشی كۆمپـیوته‌ری بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری بكڕێت.

XS
SM
MD
LG