به مه‌به‌ستی رزگاربوون له ڕه‌وانه‌كردنی دۆسـیـیه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، وتووێژكاری باڵای ئێران بۆ
مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی، عه‌لی لاریجانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپادا ڕۆژی هه‌ینی له ڤـیـیه‌نا كۆده‌بـێـته‌وه وه‌ك هه‌وڵـێـكی دیكه بۆ شـكاندنی ئه‌و بنبه‌سته‌ی له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی سازبووه.
كۆبونه‌وه‌ی له ناكاوی ڤـیـیه‌نا له‌سه‌ر داوای ئێران ده‌به‌سـترێت به‌ر له دانیشـتنی گرنـگی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ڕۆژی دووشه‌ممه كه تیایدا بڕیار ده‌درێت ئایه داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بكرێت ده‌ست له بڕیارێـك له دژی ئێران بدرێت یان نا. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌شداری له وتووێژه‌كانی هه‌ینی له ڤیـیه‌نا ده‌كه‌ن. كاربه‌ده‌ستانی یه‌كـێـتی ئه‌وروپا ده‌شـڵێن هیچ پـێـشـنیازێـكی نوێـیان نیـیه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئێران بۆ خۆی ڕای نوێی هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی بنبه‌ستی ناوه‌كی.
له لایه‌كی دیكه‌وه وتووێژكاری باڵای ئێران بۆ مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ده‌ڵێت ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وتووێژه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆمی نێوان تاران و مۆسكۆ سه‌ر نه‌گرێت.
به‌ڵام وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تومه‌ته‌ی ئێرانی ڕه‌تكرده‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه عه‌لی لاریجانی هۆشـداری دا وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كۆتایی پێ دێت ئه‌گه‌ر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاســپـێـرێت كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ست له بڕیارێـك له دژی ئێران بدات.
لاریجانی ئه‌و قسـانه‌ی كرد له پاش خولـێـكی دیكه‌ی وتووێژكردن له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕێـكـكه‌وتنی بۆ ئه‌وه‌ی پـێش له قه‌یرانـێـكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بـگیرێت. كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌ڵێن وتووێژه‌كان چه‌قیون له‌به‌ر داوای ئێران كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر خاكی خۆی درێژه به پـیـتاندنی
یۆرانیۆم بدات.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش جـێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاده‌م ئێرلی گوتی، ده‌بێت ئێران ته‌نها گله‌یی له خۆی بكات بۆ ئه‌و گۆشه‌گیریـیه نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌ی تێـیكه‌وتووه.
گوتیشی، به ته‌نها وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیـیه كه پشـتیوانی له ڕه‌وانه‌كردنی دۆسـیـیه‌كه ده‌كات بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان به‌ڵـكو به ده‌یان وڵاتی دیكه‌شه.