Accessibility links

ژنێکی عێراقی گومانی لێده‌کرێت به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانی له ده‌ستدابێت


ژنێکی عێراقی گومانی لێده‌کرێت به‌هۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانی له ده‌ست دابێت.

لێپرسراوانی عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند که‌وا تاقیکردنه‌وه‌ی پتر له به‌غدا و قاهیره‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر هاتوو ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌لماندیان که‌وا ئه‌و ژنه‌ به‌و نه‌خۆشیه‌ کوشنده‌یه‌ گیانی له ده‌ستداوه‌ ئه‌وا به‌ دووه‌م حاڵه‌‌تی ڕه‌سمی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له عێراقدا داده‌نرێت.

هاوکات، لێپرسراوانی ئه‌ڵمانی داوا له خاوه‌نی ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ران ده‌که‌ن، ئاژه‌ڵه‌کانیان له‌ناو ماڵدا بهێڵنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانیاندا که پشیله‌یه‌ک به‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ مردووه‌ و له هه‌مان ناوچه‌شدا، قه‌له‌نگێکی هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆسیش دۆزراوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG