لێپرسراوانی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشێکی خۆکوژی له نزیک کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریکی له به‌نده‌ری شاری که‌راچی باشوری وڵات ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراون و یه‌کێک له قوربانیه‌کان دیپلۆماتێکی ئه‌مریکی‌یه.
لێپرسراوان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه خۆیداوه به ئۆتۆمبیلێکی تردا که دیپلۆماته‌که‌ی تیادا بووه و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبیله‌که‌ی که له جۆری " لادا" بووه به ئاسماندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌ر دیوارێکی به‌رز که‌وتووه.
له ئه‌نجام ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ێ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی که‌راچی که له دووری 20 مه‌تر له قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکی له‌وێ ڕوویدا، شۆفێری دیپلۆماته‌که و هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که و پاسه‌وانێکی ئاسایش کوژراون. هه‌روه‌ها زیاتر له 50 که‌سیش بریندار بوون و له نێویاندا منداڵێکی مه‌راکشی تیادا بووه.
سه‌رۆک بوش که ئێستا له وڵاتی هندستانه، ئه‌م ڕووداوه‌ی مه‌حکوم کرد و گوتی تیرۆریستان ناتوان ڕێگه له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ پاکستان بگرن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خێزانی قوربانیه‌کان کرد.
حکومه‌تی پاکستانیش به توندی ڕه‌خنه‌یان له‌م هێرشه گرت و دڵنیگه‌رانی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر له ده‌ستدانی گیانی قوربانیه‌کان.
که‌راچی گه‌وره‌ترین شاری پاکستانه که زیاتر له 1500 کم له ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه دووره که بڕیاره به‌ڕێز بوش و سه‌رۆک په‌روێز موشه‌ره‌ف له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌وێ چاوییان به یه‌کتری بکه‌وێت.