سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك ده‌ڵێت ئامۆژگاری وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكای
كردووه به‌وه‌ی كاری سه‌ربازی له دژی ئێران نه‌كات، ده‌ڵێت ڕه‌نـگه بـبـێـته مایه‌ی توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌مهوریـیه‌ی میسری كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بڵاوی كرده‌وه كه به‌ڕێز موباره‌ك ده‌ڵێت وتووێژی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردووه له‌گه‌ڵ جـێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی، دیك چینی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مانـگی كانوونی دووه‌می بۆ میسر.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، به‌ڕێز موباره‌ك گوتی كه‌وا هۆشـداری داوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێرش بكرێـته سه‌ر ئێران ئه‌وا شیعه له عێراق و نه‌ته‌وه‌ی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توڕه ده‌بن. گوتی كاری سه‌ربازی ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسانی هێرشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنانی و یاخیبوه‌كان له عێراق.
سه‌رۆك بوش چه‌ندین جار دووپاتی كردۆته‌وه كه هه‌موو بژاره‌كان له به‌ر ده‌ستدایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، یه‌ك له‌وانه كاری سه‌ربازیـیه. به‌ڵام گوتیشی ئه‌وه دوا بژار ده‌بێت.
شایه‌نی باسه واشنتۆن ئێران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه پـشتگیری له تیرۆر ده‌كات و به‌نهێنی هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات.