ڕۆكـێتـێـكی ڕووسی شكستی هێنا له گه‌یاندنی مانـگێـكی ده‌ستكردی بازرگانی عه‌ره‌ب بۆ خولگه‌ی خۆی. به‌مه‌ش به‌رنامه‌ی ئاسمانی ڕووسـی شـكسـتـێـكی دیكه تۆمار ده‌كات.
ئاژانسی ئاسمانی ڕووسی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆكێتی پـرۆتـۆن توانی ئه‌و مانـگه ده‌ستكرده‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای عه‌ره‌بساتی سه‌عودیه بگه‌یه‌نێته خولگه‌ی سه‌ره‌تایی. به‌ڵام ده‌ڵێت مانـگه ده‌سـتكرده‌كه له ڕۆكێتی قۆناغی سه‌ره‌وه (Briz-M) جیابۆته‌وه پـێـش ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی خۆی له خولگه‌ی كۆتایی.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زاناكان هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن مانـگه ده‌ستكرده‌كه بـگه‌یه‌نه شوێنی خۆی به ڕێـگه‌ی سوڕێنه‌ره تایبه‌تیـیه‌كانی خۆی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسی ده‌ستیان كرد به پـێـكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێـكۆڵینه‌وه له هۆی شـكستی هه‌ڵدانه‌كه.
مانگی ده‌ستكردی عه‌ره‌بسات بۆ مه‌به‌ستی په‌خـشــكردنی به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌كان بۆ وڵاته عه‌ره‌بـیـیه‌كان و وڵاتانی ده‌وروپشـت دروستكراوه.
شایه‌نی باسه كاره‌كانی ڕووسـیا له بواری ناردنی مانگی ده‌ستكرد بۆ ئاسمان چه‌ند شكستی دیكه‌ی به‌خۆوه بینیوه، یه‌ك له‌وانه‌ش كه له مانگی 10 ساڵی پار بوو، مانـگی ده‌ستكردی ئاژانسی ئاسمانی ئه‌وروپای فه‌وتان كه بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی دروسـتكرابوو.