سه‌رۆکی لابراوی عێراقی، سه‌دام حوسه‌ین دانی هێناوه به‌وه‌ی که پاش هه‌وڵێک بۆ کوشتنی، خۆی فه‌رمانیداوه به دادگایی کردنی ئه‌و گوندییه شیعانه‌ی له سێداره‌دراون.
له دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگای تایبه‌ت بۆ دادگایی کردنی سه‌رۆکی پێشووی عێراق له به‌غدا، سه‌دام گوتوشیه‌تی که‌وا ئه‌و هه‌ر خۆیشی فه‌رمانیداوه به ده‌ست گرتن به‌سه‌ر خاک و زه‌وی کشتوکاڵی گوندییه‌کانی دوجه‌یل‌دا.
له‌م پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی کوشتنی زیاتر له 140 که‌س له گوندی دوجه‌یل که له نێویاندا ژن و منداڵیشی تیادابووه، سه‌دام به دادگاکه‌ی گوتووه که‌وا ئه‌و فه‌رمانی به‌و دادگایی کردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌دا داوه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1982 دا هه‌وڵی کوشتنی دراوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی حکومه‌ت مافی خۆی بووه ده‌ست به سه‌ر زه‌وی و زاری به‌رپرسانی ئه‌و هه‌وڵه‌دا بگرێت و له دادگاکه پرسیاری کردووه و گوتویه‌تی " ئایا ئه‌مه تاوانه؟".
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، لێپرسراوانی داد به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی دادگا کرد که تیایدا نیشانی ده‌دات سه‌دام خۆی فه‌رمانی له سێداره‌دانی گوندییه‌کانی دوجه‌یل داوه. سه‌دام حوسه‌ین له میانه‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگادا هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نه‌داوه. له‌و ووتاره‌دا که ئاڕاسته‌ی دادگاکه‌ی کردووه، داوای ئازادکردنی حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی کردووه که له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی دوجه‌یل‌دا تێوه‌گلاون و گوتوشیه‌تی ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق بووه و پێویسته به ته‌نها دادگایی بکرێت.
جێی باسه، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌دام حوسه‌ین و هه‌ر حه‌وت ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی تاوانی دوجه‌یلیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ئه‌وا دوچاری حوکمی له سێداره‌دان ده‌بنه‌وه. بڕیاریشه، دانیشتنی داهاتووی دادگا له دوانزده‌ی مانگی سێ ده‌ست پێ بکاته‌وه.