سه‌رۆك بوش كه‌وتۆته ڕێ بۆ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌ردوو وڵاتی ڕكابه‌ر، هیندستان و
پـاكستان. سه‌رۆك بوش یه‌كه‌م جار سه‌ردانی نیوده‌لهی ده‌كات كه‌له‌وێ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتـنێـك له سه‌ر سه‌ودایه‌كی ناوه‌كی سڤیلی كه بوار بۆ نیوده‌لهی ده‌ڕه‌خـسـێنێت ڕیئاكته‌ری و سووته‌مه‌نی ناوه‌كی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بكڕێت.
هیندستانیش ده‌بێت ڕازی بێت بۆ كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی بۆ پـشـكنین له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا و هیندستانیش هیوای خۆیان ده‌ربڕیوه كه بگه‌نه ڕێـكه‌وتـنێـك به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش یان له‌میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ نیوده‌لهی.
كاربه‌ده‌ستان گوتویانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕێـكه‌وتنیش نه‌هاته كایه ئه‌وا له بواره‌كانی وه‌ك به‌رگری و كارداریدا هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پـێشبردنی په‌یوه‌ندی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان نیوده‌لهی و ئیسلام ئاباد بدات كه له سه‌ر كه‌شمیره.
ڕۆژی سـێشه‌ممه زیاتر له هه‌زار موسـڵمان له بۆمبای خۆپیـشـاندانێـكی ناڕه‌زایـیان به‌رامبه‌ر به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش سازداوه و لایه‌نه چه‌په‌كانی هیندستانیش پلانی خۆپـیشـاندانیان هه‌یه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ پاكستان وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش له وتووێژه‌كانیدا سه‌نگی بخاته سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆریزم، په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئیسلام ئاباد و كابۆڵ، هه‌روهاش كێشه‌ی كه‌شمیر.
پـێشـتریش سه‌رۆك بوش گوتـێتی، ده‌یه‌وێت پـیشـانی وڵاتیـیانی پاكستانی بدات كه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئیسلام ئاباد زۆر له‌وه زیاتره كه ته‌نها ڕوانـگه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریزم له‌خۆ بگرێت.