Accessibility links

سه‌رۆک بوش و سه‌رۆک به‌رلوسکونی له کۆشکی سپی کۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ عێراق ووتوێژ ده‌که‌ن


سه‌رۆک بوش و سڵڤیۆ به‌رلوسکونی سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالی له‌ کۆشکی سپی کۆبونه‌وه‌. سه‌رۆک بوش گوتویه‌تی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و ئێران و ڕۆڵی ناتۆ له ئه‌فغانستان ووتوێژییان کردووه‌، هه‌روه‌ها باس له گرنگی به‌رده‌وامی پشتگیری هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراقیش کراوه‌.

سه‌رۆک وه‌زیر به‌رلوسکونی گوتویه‌تی ئه‌و پشتیوانی له‌ پلانه‌کانی کشانه‌وه‌ی سێ هه‌زار سه‌ربازی ئیتاڵی له عێراق تاوه‌کو کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌کات. به‌ڕێز به‌رلوسکونی ڕوبه‌ڕووی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌‌ی توندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری داهاتوو ده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌هێزی هه‌ڵمه‌ته‌کانی گروپی ڕه‌که‌به‌ری چه‌پڕه‌وی ناوه‌ڕاست، رۆمانۆ پرۆدی ده‌بێته‌وه‌.

به‌رلوسکونی پشتگیرییه‌کی توندی شه‌ڕی عێراقی کردووه‌ که‌ له‌ ناوخۆی ئیتالیادا پێشوازییه‌کی زۆری لێنه‌کراوه.‌

بڕیاریشه‌، سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م کۆنگرسی ئه‌مریکیدا ووتارێک پێشکه‌ش بکات پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و نیۆرک به‌ڕێ بکه‌وێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش دوا به‌ دوای ئه‌م کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌رلوسکونی به‌ره‌و هه‌ردوو وڵاتی هندستان و پاکستان بۆ یه‌که‌م جار به‌ڕێده‌که‌وێت.

XS
SM
MD
LG