لێپراسراوانی دادی عێراقی به‌شدار له دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان پێشکه‌شی دادگا کردووه که نیشانی ده‌دات سه‌دام خۆی له سێداره‌دانی 148 موسوڵمانی شیعه‌ی گوندی دوجه‌یلی قبوڵ کردووه.
لێپرسراوانی داد ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان له مانگی شه‌شی ساڵی 1984 دا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئیمزا کراوه
سه‌دام و حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی دادگایی ده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی دوجه‌یل که دوای شکست پێهێنان به هه‌وڵێکی کوشتنی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامدرا.
پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌شیان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی پێکرده‌وه پاش دوو هه‌فته دابڕان و ئاماده نه‌بوونی تاوانباران له دانیشتنه‌کانی دوو هه‌فته‌ی پێشووی دادگادا.
سه‌رۆکی دادگاکه، ره‌ئوف عه‌بدولره‌حمان گوتی ده‌سته‌ی پێنج دادوه‌رانی دادگاکه، داواکارییه‌كه‌ی تیمی پارێزه‌رانی تاو‌انبارانیان ڕه‌تکردۆته‌وه که تیایدا داوای لابردنی سه‌رۆکی دادگایان کردبوو.
سه‌رۆکی پارێزه‌رانی سه‌دام، خه‌لیل ئه‌لدوله‌یمی گوتویه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و داوای وه‌ستانی پرۆسه‌ی دادگاکه‌ی کردووه و له پاشدا له ژووری دادگا چۆته ده‌رێ.
دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه دواخراوه. جێی باسه، ئه‌گه‌ر هاتوو گوناهبارکراوان تاوانه‌کانیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا دووچاری سێداره دان ده‌بنه‌وه.