ڕۆژی سێشه‌ممه، هێرشه خۆکوژییه‌کان و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان له عێراق بۆته هۆی کوشتنی 52 کوژراون.
له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێکی شیعه‌کان 15 که‌سی سیڤیڵ کوژراوه و پۆلیسی عێراقیش ده‌ڵێن 40 که‌سی دیکه له ناو مزگه‌وته‌که‌دا بریندار بوون.
پێشتریش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کانی تری ناو به‌غدا، 28 عێراقی تر کوژراون.
سه‌ربازه عێراقیه‌کانیش ده‌ڵێن ته‌رمی 9 که‌سی گولله بارانکراویان له نزیک شاری به‌عقوبه دۆزیوه‌ته‌وه. له تکریتیش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک بۆته هۆی وێرانبوونی مزگه‌وتێک که گۆڕی باوکی سه‌رۆکی لابراو سه‌دام حوسه‌ینی لێیه.
دوو سه‌ربازی به‌ریتانیش له نزیک شاری عه‌ماره کوژراون و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی ده‌ڵێت سه‌ربازێکی تریشیان بریندار بووه.
سه‌رباری به‌رده‌وامبوونی توندوتیژییه‌کانیش، لێپرسراوانی باڵای عێراقی ده‌ڵێن ئێستا مه‌ترسی که‌مترییان هه‌یه له‌وه‌ی که توندوتیژییه تایفییه‌کانی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێکردووه ببنه شه‌ڕی ناوخۆ.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌شڵێن زیاتر له 30 یاخیبوو کوژراون و زیاتر له 400 که‌سی دیکه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستگیرکراون پاش ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێکی پیرۆزی شیعه‌کان له سامه‌را ته‌قیه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت هێشتا 1300 ته‌رم ماوه‌ی بێ ئه‌وه‌ی که‌س بێت به لایاندا و هه‌ندێکیان ته‌قه‌یان لێکراوه و هه‌ندێكی تریان به چه‌قۆ کوژراون و کۆمه‌ڵێکیشیان به کیسی پلاستیک خنکێنراون. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی باڵای عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه گه‌یشتۆته 379 که‌س.
له لایه‌کی تریشه‌وه، سه‌رۆک بوش گوتویه‌تی ڕێبه‌رانی عێراقی کار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌ی توندوتیژییه ده‌که‌ن و گه‌لی عێراقیش ده‌بێت بژاری خۆیان له نێوان بێ سه‌روبه‌ری و یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌لدا هه‌ڵبژێرن.