یه‌مه‌ن چه‌كدارێـكی ئیسـلامی له سێداره‌دا كه تاوانباركرابوو به كوشتنی 3 كارمه‌ندی پـزیشكی ئه‌مریكی له ساڵی 2002 .
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه تیمی له سێداره‌دان له زیندانی ناوه‌ندی پـارێزگای ئیب، عه‌بد عه‌بدولڕه‌زاق كامیل‌یان له سێداره‌دا. دوای ڕۆژێـك له په‌سه‌ندكردنی بڕیاری دادگا له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌مه‌نیـیه‌وه، عه‌لی عه‌بدوڵـڵا ساڵح.
شایه‌نی باسه عه‌بد عه‌بدولڕه‌زاق كاتی خۆی ته‌قه‌ی له كارمه‌ندانی پـزیشـكی ئه‌مریكی كردووه له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی كریسـتیانی له شـارۆچكه‌ی باشوری یه‌مه‌ن، جیبله.
ده‌سه‌ڵاتداران پـێـیان وایه عه‌بد عه‌بدولڕه‌زاق ڕه‌نـگه په‌یوه‌ندی به تۆڕی تیرۆریـسـتیـیه‌وه هه‌بووبێت.