لێپرسراوانی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ پشیله‌یه‌کی مرداربوو ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ڵگری جۆری H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بووه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه له ده‌ره‌وه‌ی گروپی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له ئه‌وروپا دا ده‌ربکه‌وێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و پشیله‌یه له دورگه‌ی ریوجین دۆزراوه‌ته‌وه که تیایدا ده‌یان باڵنده‌ی تری له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده مردار بووبونه‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن له ئاسیاش، پشیله توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵنده‌ی تووشبوو به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان خواردووه. به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی تووشبونی مرۆڤ له پشیله‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی روسیا ده‌رمان به کێڵگه‌یه‌کی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕدا ده‌که‌ن و ئاژه‌ڵه‌کانی جودا ده‌که‌نه‌وه که تیایدا زیاتر له 100 هه‌زار باڵنده به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه مردوون.
له پاریس، ڕێکخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی جیهانی هۆشداری بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا داوه پاش ئه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له کێڵگه‌یه‌کی په‌له‌وه‌ڕی فه‌ره‌نسادا دۆزرایه‌وه.
ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتانیش، له نێویاندا ئه‌مریکا کڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌رییان له ناوچه‌ی ئه‌ین ی فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه کردووه.
له لایه‌کی تریش، پاکستان سه‌ری 15 هه‌زار مریشکی توشبوو به ڤایرۆسی H5 له هه‌رێمی پێشه‌وای باکوری خۆرئاوا سه‌ربڕیوه.