Accessibility links

كۆشـكی سپی: پـیاداچونه‌وه‌ی نوێ به به‌نده‌ره‌كان ده‌بێت مه‌ترسـیـیه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه‌


كۆشـكی سپی پـێشـوازی كرد له‌و داوایه‌ی كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ پـیاداچونه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌ باری ئاسایشی ئه‌و شه‌ش به‌نده‌ره‌ ئه‌مریكیـیه‌ی كه‌ به‌نیازه‌ بـیكڕێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوته‌بێژی كۆشـكی سپی، سكۆت مه‌كڵه‌یڵان گوتی ئه‌م پـیاداچونه‌وه‌ نوێـیه‌ ده‌بێت مه‌ترسـیـیه‌كان لای هه‌ندێ له‌ یاساده‌ران بڕه‌وێـنـێـته‌وه‌.
گوتیشی سه‌رۆك بوش هـێـشـتا دڵـنیایه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ بازرگانـیـیه‌ 7 بلیۆن دۆلاره‌ كـێـشه‌یه‌كی ئاسایشی لێ ناكه‌وێـته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ به‌نده‌ره‌ جیهانـیـیه‌كان گوتی، به‌ نیازه‌ داوا له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی بكات پـیاداچونه‌وه‌یه‌كی 45 ڕۆژی به‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ بازرگانیه‌ پـێشنیاركراوه‌ بكات، كه‌ فراوانـتر له‌وه‌ی پـێشوو لێی بكۆڵرێته‌وه‌.
به‌ هه‌ر حاڵ هه‌ندێ له‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مریكی هێشـتا مه‌ترسـیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی دوبه‌ی به‌ تیرۆره‌وه‌، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێـگرتن له‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ بازرگانـیـیه‌ ده‌كه‌ن. سه‌رۆك بوش‌یش گوتی مافی ڤیتـۆ به‌كارده‌هـێـنێت له‌ دژی هه‌رچ ڕێـگرتـنـێـك یان دواخـسـتنێـك بۆ ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ بازرگانیـیه‌.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ ده‌ڵێت، پـیاداچونه‌وه‌ نوێـیه‌كه‌ هه‌ر هه‌مان لیژنه‌ی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یكات كه‌ جاری یه‌كه‌م سه‌یری كردووه‌.


XS
SM
MD
LG