ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه
275 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان حکومه‌تی نوێی عێراق پـێـك ده‌هێنێت. هاوپه‌یمانێتییه‌ك له پارتی شیعه‌کان 130 کورسیان ده‌ست که‌وتووه. پارته‌کانی نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کانی
عێراق و سـوونییه‌کان ده‌که‌ن باقی تری کورسییه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه.
باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ده‌ڵێت سه‌وداکردن له‌سه‌ر ڕۆڵه دیاری کراوه‌کان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بێت. به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت پـێویسته حکومه‌تێـکی نیشتمانی یه‌کگرتوو پـێـك بهێنرێت.
وه‌زیره‌کان، به‌تایبه‌تی وه‌زیره‌کانی ئاسایش، ده‌بێت خه‌ڵکانی تایفه‌گه‌ری نه‌بن، که به شێوه‌یه‌کی فراوان له لایه‌ن خه‌ڵکیـیه‌وه په‌سه‌ند بکرێن، وه نوێنه‌رایه‌تی نه‌که‌ن، یاخود په‌یوه‌ندیـیان به میلیتانه‌کانه‌وه هه‌بێت. ئه‌مه هه‌ره گرنگترین مه‌سه‌له‌یه که عێراق ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت ئێستا کاتی ده‌رفه‌ته. سوونیـیه عێراقیـیه‌کان چالاکانه به‌شداری له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌که‌ن. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 12 ی ساڵی 2005 دا، سوونیـیه‌کان به شـێوه‌یه‌کی فراوان به‌شداریان کرد. به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه بنیاد بنێین، پـێویسته ئێستا ڕێبه‌رانی عێراق ڕێك بکه‌ون له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی یه‌کێتی وڵاته‌که.
سه‌رۆك وه‌زیری کاتی عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له لایه‌ن هاوپه‌یمانی شیعه‌وه پاڵێوراوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان پۆست له حکومه‌تی نوێ‌دا. به‌ڕێز جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت ئه‌و گیروگرفتانه ڕێـگاگرنین. وه ده‌ڵێت له په‌رله‌مانی کاتی‌دا عێراقییه سوونیـیه‌کان نوێنه‌رایه‌تییان نه‌کرد، ئێستا ئه‌و ڕێـگره نه‌ماوه‌و سـوونییه‌کان به‌شداری په‌رله‌مان ده‌که‌ن،
به‌ڕێز خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ڕێبه‌رانی هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌یه‌کی میانڕه‌و فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن نه‌ك به ئایدۆلۆجی توندڕه‌وه‌کان وه ده‌ڵێت له عێراق پـێــکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست گه‌لێـك گرنگتره له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی خێرا پـێـك بهێنرێت.