Accessibility links

ئیسرائیل مه‌رجه‌كانی حه‌ماس بۆ ئاگربه‌سـتێـكی درێژ خایه‌ن ڕه‌تده‌كاته‌وه


ئیسرائیل مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌ماسی چه‌كداری بۆ ئاگربه‌سـتێـكی درێژ خایه‌ن ڕه‌تكرده‌وه‌.
سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ستنیشان كراو له‌ لایه‌ن حه‌ماس، ئیسماعیل هه‌نـیـیه‌ ده‌ڵێت، گروپه‌كه‌ی ڕازی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی درێژ خایه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا، ئه‌گه‌ر بكـشێـته‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نـگی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی1967 ده‌ستی به‌ سه‌ردا گرتووه‌. واته‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا و شاری ئۆرشه‌لیمی كۆن كه‌ دیواری ڕۆژئاوا و شوێنه‌واره‌ پیرۆزه‌كانی جوله‌كه‌ی لـێـیه‌.
به‌ڕێز هه‌نـیـیه‌ پاشگه‌ز بۆته‌وه‌‌ له‌و قسانه‌ی كه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆسـتی كردبوو كه‌تیایدا گوتبووی، حه‌ماس دان به‌ بوونی ئیسرائیلدا ده‌نێت و به‌ چه‌ند قۆناغـێـك ئاشتی ده‌كات ئه‌گه‌ر فه‌له‌سـتیـنیه‌كان ده‌وڵه‌ت ومافی خۆیان بدرێـتێ. یه‌ك له‌و مافانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ناسـێنن ئه‌ویش كه‌ ڕێـگه‌ ده‌دات به‌ ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتیـنی به‌ خۆیان و نه‌وه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانی پـێشـوویان له‌ ئیسرائیل.
ئیسرائیل ده‌ڵێت نوقم كردنی وڵاته‌كه‌ به‌ په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی ده‌بێـته‌ مایه‌ی فه‌وتاندنی كه‌سایه‌تی جوله‌كه‌ و نه‌مانی نیشتمان، بۆیه‌ پـێـشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێز هه‌نـیـیه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تزیـپـی لیڤنی گوتی سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌ مانـگی ڕابوردوو وای كرد ڕێبه‌ری فه‌له‌سـتینی میانڕه‌و مه‌حمود عه‌باس داببڕێت. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ڕێز عه‌باس كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌وه‌ دانی پـیانراوه‌ چونـكه‌ پـشتـگیری له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات، بۆیه‌ نابێت ببـێت به‌ ڕوكه‌شی ڕژێمێـكی تیرۆریست.

XS
SM
MD
LG