Accessibility links

پاپا بـێـنـێـدیكت توندوتیژیـیه‌كانی ئاینی له عێراق و نایجیریا مه‌حكوم ده‌كات


پاپا بـێـنـێـدیكت توندوتیژیـیه‌كانی ئاینی له‌ عێراق و نایجیریای مه‌حكوم كرد، گوتی خودا ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌دات كه‌ به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ كوشتاری ده‌كه‌ن.
ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی گوتاری هه‌فتانه‌یدا له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ینت پـیته‌ر پاپا گوتی باوه‌ڕبوون به‌ خودا نابێت ببـێـته‌ هۆی وێرانكاری و دووبه‌ره‌كی به‌ڵكو ده‌بێت گیانی هاوكاری دروست بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گـشتی.
پاپا گوتی، ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارێـكی موسڵـمانه‌ شـیعه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ عێراقدا وه‌ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ به‌ دوایدا هات كردارێـكن بوونه‌ته‌ مایه‌ی چاندنی تۆوی مردن و خه‌مناكی وه‌ ده‌بنه‌ ڕێـگر له‌ به‌رده‌م كاركردن بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ كه‌ خۆی له‌ خۆیدا كارێـكی دژواره‌.
هه‌روه‌ها پاپا قسه‌ی له‌ دژی توندوتیژیـیه‌كانی نایجیریاشی كرد كه‌ له‌ نێوان موسڵـمانه‌كان و كریستیانه‌كان هه‌ڵـگیرسا به‌ دوای خۆپـیشاندانه‌ ناڕه‌زایـیه‌كانی له‌ دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێـكاتێره‌كان له‌ سه‌ر پـێـغه‌مبه‌ری محه‌مه‌د له‌ ئه‌وروپا.

XS
SM
MD
LG