Accessibility links

ئێران و ڕووسیا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕێـك ده‌كه‌ون


سه‌رۆكی ئاژانسی ناوه‌كی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌ك بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌ هاوبه‌شی ڕێـكه‌وتوون تا به‌ره‌نـگاریـیه‌ نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران خاو بـبـێته‌وه‌.
به‌ڵام هـێـشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر‌ ئێران ده‌ست له‌ به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم‌ هه‌ڵده‌گرێت‌ وه‌كو چۆن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تـی داوای لێ كردووه‌.
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و ڕووسـیا، غوڵامڕزا ئاغازاده‌ و سـێـرگی كرینكۆ، له‌ ئێران گفتوگۆیان له‌ سه‌ر ڕێـكه‌وتنه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێن كۆبونه‌وه‌ی دیـكه‌ش له‌ ڕۆژانی ئاینده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. پـلانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كـێـتی ئه‌وروپا پـیشـتیوانی لێ كراوه‌.
ڕووسـیا وئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆتایی به‌ ڕێـكه‌وتنه‌كه‌یان بهێنن پـێـش 6 ی مانـگی سێ كه‌ بڕیاره ‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كۆبـبـێـته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئێران كه‌ ڕه‌نـگه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كـگرتووه‌كان بكه‌ن هه‌ڵوێست له‌ دژی ئێران وه‌ربـگرێت.
وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئێران هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات هه‌رچی ئێرانیشه‌ نكۆڵی لێ ده‌كات.

XS
SM
MD
LG