کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا تاڵه‌بانه‌کان و که‌سانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و سه‌دان به‌ندکراوی زیندانێکی ئاسایش توند ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی ئه‌و زیندانه‌دا گرتووه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی ئاسایش‌دا به یه‌کدا هاتوون.
لێپرسراوانی زیندانی پوله چه‌رخی ده‌ڵێن ئه‌م کاره گێره‌شێوێنانه له شه‌وی شه‌ممه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا دوای ئه‌وه‌ی گروپێک له به‌ندکراوه‌کان ڕازی نه‌بوون به له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی نوێی فه‌رمی زیندان. ئه‌م بڕیاری جلوبه‌رگی ڕه‌سمیه به مه‌به‌ستی تێکه‌ڵنه‌بوونی به‌ندکراوان له‌گه‌ڵ ئه‌و میوانانه‌دا بوو که سه‌ردانیان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زیندان ڕانه‌که‌ن هه‌روه‌ک که ژماره‌یه‌ک له به‌ندکراوه تاڵه‌بانه‌کان له مانگی ڕابردوودا به‌م شێوه‌یه خۆیان ده‌رباز کرد.
لێپرسراوا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1300 به‌ندکراو له‌م کاری گێره‌شێوێنیه‌دا به‌شدار بوون.