پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک, مزگه‌وتێکی شیعه‌کان له شاری به‌سره ده‌هه‌ژێنێت. له نێو سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شه‌پۆلی توندوتیژییه تایفییانه‌شدا، ڕێبه‌رانی عێراقی داوای یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل ده‌که‌ن.
له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی شاری به‌سره‌دا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 که‌س بریندار بوون.
هاوکات، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ناو پاسێکی شاری حیلله‌ی باشوری به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج که‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له پایته‌خت بۆته هۆی کوشتنی 2 سه‌ربازی ئه‌مریکی.
له لایه‌کی تریشه‌وه، ڕێبه‌رانی باڵای عه‌لمانی عێراقی ئه‌م شه‌پۆلی توندوتیژییه تایفی‌یان مه‌حکوم کردووه و به‌ڵێنیانداوه به پاراستنی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوا به دوای ئه‌و ووتوێژانه‌ی دره‌نگانێکی شه‌وی شه‌ممه‌ی به‌غدا هات که تیایدا ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیر، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار و سیاسه‌تمه‌دارانی سونی و شیعه و کورده‌کان ئاماده بوون.
به‌ڕێز جه‌عفه‌ری به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندبوو که‌وا ئه‌و باوه‌ڕده‌کات عێراق هێشتا زۆر دووره له‌وه‌ی که شه‌ڕی ناوخۆی تیادا هه‌ڵبگیرسێت. سه‌رۆک وه‌زیر گوتیشی حکومه‌ت شوێنه‌وار و مه‌زاره ئاینیه وێرانبووه‌کان چاک ده‌کاته‌وه که له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌زاری پیرۆزی شیعه‌کان (ئه‌لعه‌سکه‌رییه) هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و زیانیان پێگه‌یشتووه. جێی باسه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه، نزیکه‌ی 200 که‌س له میانه‌ی کاره توندوتیژییه‌کاندا گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی عێراق كردووه و هانی دان به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشـه‌كه.