Accessibility links

فه‌ره‌نسا بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی H5N1 ی له په‌له‌وه‌ره‌كانیدا پـشـتڕاستكرده‌وه


حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 ی پـشـت‌ڕاستكرده‌وه‌ له‌ ناو كـێـڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌.
به‌مه‌ش ده‌بێت به‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ كـێـڵـگه‌ی په‌له‌وه‌ردا له‌ یه‌كـێـتی ئه‌وروپا.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی كـشتوكاڵی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند ئه‌نجامی تاقیـكردنه‌وه‌كان ده‌ری خستووه‌ ئه‌و قه‌له‌ی كه‌ له‌ كـێڵـگه‌یه‌ك له‌ نزیك شاری لیۆنس مردبوو به‌ ڤایرۆسی H5N1 بووه‌. كـێـڵـگه‌كه‌ له‌ ڕۆژی پـێنج‌شه‌ممه‌وه‌ داخراوه‌ و زیاتر له‌ 11 هه‌زار په‌له‌وه‌ر له‌ ناو براوه‌.
پـێـشتر ئه‌و ڤایرۆسه‌ كوشـنده‌یه‌ H5N1 هه‌ر‌ له‌ ناو باڵـنده‌ كێویـیه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا و یه‌كـێتی ئه‌وروپا بڵاو بوبۆوه‌.
ڕۆژی هه‌ینی حكومه‌تی یابان هێنانی به‌رهه‌مه‌كانی په‌له‌وه‌ری فه‌ره‌نسی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیرانی ته‌ندروستی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ ڤیـیه‌نا‌ كۆبونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ و ئاستی هوشـیاری له‌ نێوان وڵاتیـیه‌كانیاندا زیادبكه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا مه‌ترسـیه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG