ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ڕژێمی مه‌لاکانی ئێران گرفتی ستراتیجی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دروست ده‌کات له‌وانه حه‌ز و خواسته‌کانی حکومه‌تی ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی و پشــتگیری کردنی له تیرۆریزم و هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی ئێرانیه‌کان. خانم ڕایس ده‌ڵێت
ئه‌مریکا ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه چه‌ند لایه‌نانه.
خانم ڕایس له به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتۆران له 15 ی ئه‌م مانگه‌دا گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چالاکانه ڕوبه‌ڕوی سیاسه‌ته دوژمن کاریه‌کانی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران ده‌بێته‌وه و هاوکات ئێمه پشتیوانی له خواسته‌کانی ئێرانییه‌کان له پێناو ئازادی له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا ده‌که‌ین.
خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت هیچ که‌سێـك خواستیاری بینینی ڕۆژهه‌ڵاتێـکی ناوه‌ڕاست نییه که ئێران تیایدا که‌ڵه‌گا بێت، به تایبه‌ت ئه‌و ڕژێمه‌ی که ته‌کنه‌لۆژی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت بڕیاری حکومه‌تی ئێرانی بۆ ده‌ست کردن به پیتاندنی یۆرانیۆم که هه‌نگاوێکی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناوه‌کییه، به‌مه‌ش ئه‌و ئاسته‌یان به‌زاند که تیایدا به ئاشکرا دوژمنایه‌تی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و کاردانه‌وه‌که‌ش کاریگه‌ر ده‌بێت تاوه‌کو بۆ ئێرانی ده‌ربخه‌ن که دژایه‌تی کردنی ڕاشکاوانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
خانم ڕایس ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پـێناو یارمه‌تی دانی خه‌باتی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا ده‌ست به هه‌وڵی نوێ ده‌کات. تائێستا له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا بڕی 10 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مریکاوه ته‌رخان کراوه بۆ مه‌به‌ستی پشتگیری کردن له چاکسازیه‌کانی نێو ئێران و جودا خوازانی سیاسی و هه‌روه‌ها بزاڤکارانی مافه‌کانی مرۆڤ.
خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای بڕی 75 ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کات. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوامان کردووه توانای پشتگیریمان له دیموکراسی و چاککردنی په‌خشی ڕادیۆیی زیاد ده‌کات و ده‌توانرێت ده‌ست به په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی بکرێت و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئه‌مریکاییه‌کان له ڕێگه‌ی فراوان کردنی ئاستی خوێندنی به خۆڕایی بۆ خوێندکارانی ئێرانی په‌ره پێ بدات و هاوکات هه‌وڵه‌کانی دیبلۆماسی گشتی به‌هێز ده‌کات. خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌خوازێت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئێرانییه‌کان درێژ بکات و پشتگیری له خواسته‌کانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادیـیه‌کانیان بکات.