Accessibility links

ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی مرۆیی فه‌له‌ستینیه‌کان


شاندی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕه‌وانه‌کردنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌کان بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گروپی چه‌کداری ئیسلامی، حه‌ماس، حکومه‌تی داهاتووی فه‌له‌ستینیه‌کان پێک ده‌هێنێت.

ده‌یڤد وێڵش یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک گوتویه‌تی ئاماده‌یی ئه‌مریکا بۆ دابین کردنی پێداویستیه‌ مرۆییه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ڕێز وێڵش دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس له شارۆچکه‌ی ڕاماالله‌ ی که‌ناری خۆرئاوا ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا. جێی باسه‌، به‌ڕێز وێڵش یه‌که‌م کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکیه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس کۆببێته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی داوای له‌ حه‌ماس کرد حکومه‌تی داهاتوو پێک بهێنن پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی فه‌له‌ستیندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ستهێنا.

XS
SM
MD
LG