ڕێبه‌رانی باڵای ئاینی شیعه‌کان و سونه‌کان له عێراق ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ کۆتایی هاتن به توندوتیژی تایفی که سه‌رباری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی مه‌لای شیعه‌کان، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ئاینیه‌کانی سونه‌کاندا کۆبونه‌وه‌و به‌ڵێنیانداوه به ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر مزگه‌وته‌کان.
هاوکات، هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی عه‌ره‌به سونه‌کان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه به‌شداری پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی عێراقی بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی به‌ڵێنه‌کانی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که جێبه‌جێ بکات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوا به دوای به‌یاننامه‌یه‌کی به‌یان جه‌بر وه‌زیری ناوخۆی عێراق هات که فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی تاوه‌کو به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه درێژکردۆته‌وه به‌و ئامانجه‌ی کۆتایی به‌و توندوتیژییه تایفیه بهێنرێت که دوای ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێکی پیرۆزی شیعه‌کان له سامه‌را سه‌ری هه‌ڵدا.
سه‌رباری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆش، لێپرسراوان ده‌ڵێن له باشوری به‌غدا ته‌رمی 14 پۆلیسی عێراقی دۆزراوه‌ته‌وه دوا به دوای ئه‌و پێکدادانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا له شه‌و ڕوویداوه.
هه‌ر له به‌غدا، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار 3 ئه‌فسه‌ری تری پۆلیسیان کوشتووه که ئاماده‌ی مه‌راسیمی پرسه‌ی ژنه ڕۆژنامه‌وانێکی به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه بوون.
هه‌روه‌ها لێپرسراوانی عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار په‌لاماری ماڵێکی شیعه‌یان له نزیک به‌عقوبه داوه و له ئه‌نجامدا 12 که‌س کوژراون.
پۆلیس ڕاشده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له که‌ربه‌لا به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج که‌س کوژراون.
وه‌زیری به‌رگری عێراقیش، سه‌عدون ئه‌لدوله‌یمی، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا به‌رپا ببێت ئه‌وا هه‌رگیز کۆتایی پێ نایه‌ت و هه‌ربۆیشه فه‌رمانیداوه به ناردنی تانک و زرێ پۆش بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان تاوه‌کو ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م توندوتیژییه بگیرێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، سه‌رۆک بوش په‌یوه‌ندی به ڕێبه‌رانی عێراقیه‌وه کردووه و داوای لێکردوون ئارامی ڕه‌وشی وڵاته‌که ڕابگرن.