كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی سه‌عودی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌یان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه كه كرابووه
سه‌ر گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی نه‌وت له جیهاندا، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی.
به‌رپـرسانی سه‌عودی ده‌ڵێن، له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا ڕۆژی هه‌ینی به لایه‌نی كه‌م 2 ئۆتۆمۆمبیل ویستویانه خۆیان بكه‌ن به پاڵه‌وگه‌ی نه‌وتی ئهبقیق له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌روازه‌ی دامه‌زراوه‌كه ببه‌زێنن. پاسه‌وانه‌كان ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ره‌كان كردووه و بۆته هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تهقهمهنیـیهكانی كه له ناو ئۆتۆمۆبیلهكهیاندا بووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـكی ئاسایش و به لایه‌نی كه‌م دوو له هێرشـبه‌ره‌كان كوژراون و ژماره‌ی برینداره‌كان نه‌زانراوه.
وه‌زیری نه‌وتی سه‌عودی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان كاری نه‌كردۆته سه‌ر كاره‌كانی دامه‌زراوه‌كه، كه دوو له سه‌ر سـێـی نه‌وتی سه‌عودیه ده‌پاڵێوێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان 2 دۆلار زیادی كردووه.
شایه‌نی باسه چاره‌كی نه‌وتی پاشهكهوتوی جیهان له عه‌ره‌بستانی سهعودیـیهدایه.