دادگایه‌كی میسری به تومه‌تی سوكایه‌تی كردن به وه‌زیرێـك بڕیاری یه‌ك ساڵ زیندانی
كردنی ڕۆژنامه‌وانێـكی په‌سه‌ند كرد.
ڕۆژی پـێنج‌شه‌ممه له‌و كاته‌ی دادگای پـیاداچوونه‌وه بڕیاری زیندانی كردنی ڕۆژنامه‌وانی په‌یامنێر، عه‌بدول ناسر ئه‌لزوهه‌یری په‌سه‌ند ده‌كرد، هه‌روه‌ها دادگا به دۆسـیـیه‌ی دوو له هاوكارانیشی ده‌چوه‌وه.
دادگای قاهیره پـێـبژاردنی 1700 دۆلاری به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سێ ڕۆژنامه‌وانه‌كه سه‌پاند.
شایه‌نی باسه عه‌بدول ناسر ئه‌لزوهه‌یری و هاوڕێـكانی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی میسر ئه‌لیه‌ومی سه‌ربه‌خۆ بوون. له ساڵی 2004 ڕاپۆرتـێـكیان له‌سه‌ر وه‌زیری نـیشـته‌جـێـكردنی میسری، محه‌مه‌د ئیبراهیم سـڵێمان بڵاوكردۆته‌وه و پۆلیس لـێـكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كردووه.
سـڵێمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ڕاپۆرته دووره له ڕاسـتیـیه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد سه‌ر له‌نوێ داوایان له سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك كرد كه به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات له زیندانی نه‌كردنی ڕۆژنامه‌وانان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كانیان.