چین شاندێـكی باڵای بۆ سه‌ردانـێـكی 3 ڕۆژی ده‌نێرێته ئێران بۆ چاره‌سه‌ری كێـشـه‌ی ناوه‌كی ئێران.
ڕاگه‌یاندنی چین بۆ ناردنی جـێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، لی گۆژێـنـگ بۆ تاران ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه هات پاش ئه‌وه‌ی پـكین گوتی هێـشـتا كاتی ئه‌وه ماوه كه ناكۆكی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، لیوو جیـیانچاو گوتی ، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه
هه‌وڵـێـكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه‌یه. وه كاربه‌ده‌ستانی چین و ئێران دیدوبۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناوه‌كیـیه‌كه ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و باس له سه‌ر چۆنـێتی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه له ڕێـگه‌ی گفتوگۆ و ڕاوێژكردن.
پـكین تارانی هاندا هه‌موو چالاكـیـیه‌كانی بۆ پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیشـدا هه‌موو كردارێـكی به‌هێز له دژی ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه.
شایه‌نی باسه ئێران یه‌كـێـكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ناردنی نه‌وت بۆ چین.
سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی چینی بۆ تاران، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستپـێـبكات، به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كه‌بڕیاره له 6 ی ئادار سازبكرێت بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی ئێران، كه هه‌نـگاوێـكه ڕه‌نگه سزای نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند حكومه‌تـێـكی ئه‌وروپا ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات، هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێ ده‌كات.