کۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی لوبنانی کرد تاوه‌کو پشتگیری ئه‌مریکا بۆ لوبنان دووپات بکاته‌وه له کاتێکدا ئه‌م وڵاته هه‌وڵی به‌ڕێوه‌چوونی کاروباره‌کانیان دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی سورییه‌وه ده‌ده‌ن.
خانم راسیس له‌گه‌ڵ فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی هه‌ڵبژێراوی لوبنانی و لێپرسراوانی تر له لوبنان کۆبۆوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئیمێل له‌حودی لایه‌نگری سوریا کۆنه‌بۆوه که ڕێبه‌رانی دژ به سوریا هه‌وڵی لادانی ده‌ده‌ن.
خانم رایس گه‌یشته لوبنان پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو و له‌وێ کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنێت که ئامانجه‌که‌ی قه‌ناعه‌ت کردن بوو به وڵاتانی عه‌ره‌بی که هه‌ڵوێستی توند له دژی حه‌ماس وه‌ربگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێش گه‌شته‌که‌ی بۆ لوبنان، چاوی به لێپرسراوانی سعودی که‌وت که داواکارییه‌که‌ی خانم رایس یان ڕه‌ت کرده‌وه بۆ وه‌ستاندنی گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌کان به حکومه‌تی فه‌له‌ستینی.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، میسر گوتی پێویسته ئه‌مریکا کاتی زیاتر به حه‌ماس بدات بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژ به ئیسرائیل بگۆڕن پێش ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانیان لێ ببڕن.