سه‌رۆک بوش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مزگه‌وتی ئه‌لعه‌سکه‌رییه‌ی ناوه‌ندی عێراقی مه‌حکوم کرد و ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه کارێکی سیاسی بووه و به مه‌به‌ستی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناخۆ له ووڵاته‌که‌دا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کرد و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی که ئه‌مریکا یارمه‌تی بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وته پیرۆزه‌ی شیعه‌کان ده‌دات.
باوه‌ڕده‌کرێت، یاخیبوانی عێراقی به‌رپرسی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بن که بووه هۆی ڕوخاندنی گومه‌زی ئاڵتونی مزگه‌وتی ئه‌لعه‌سکه‌رییه.
هاوکات، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆکی ئێرانی هه‌ر ڕۆژی پێنج شه‌ممه و له میانه‌ی ووتارێکدا که له ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێرانی بڵاوکرایه‌وه، وڵاتانی خۆرئاوا تاوانبارده‌کات بۆ ئه‌و هێرشه‌ی که ئه‌نجامدراوه. به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد هۆشداری ئه‌وه‌شیدا که وڵاتانی وه‌ک ئیسرائیل و ئه‌مریکا ده‌بنه ئارمانجی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی موسوڵمانه‌کان. جێی باسه، زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێران، موسوڵمانی شیعه‌ن.