له دوای ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری سامه‌ڕا كرایه سه‌ر مه‌زاری هه‌ر دوو
ئیمامی شیعه، عه‌لی ئه‌لهادی و حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌سكه‌ری و ڕوخاندنی گومه‌زێـكی زێڕینی كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی 100 ساڵه، موسوڵمانه شیعه ئاینزاكان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی سامه‌ڕا و به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌شی عێراق وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وت و باره‌گای پارته سیاسیـیه‌كانی سوونه ئاینزاكان كه‌وتۆته به‌ر هێرش وچه‌ندین كه‌س كوژراون.
سه‌رۆك بوش و چه‌ندین ڕێبه‌ری دیكه‌ی جیهان سه‌رزه‌نشتی كاره‌كه‌یان كردووه و داوای هێمنی و ئارامیان له عێراقـیـیه‌كان كردووه.
سه‌رۆكی عێراقیش جه‌لال تاڵه‌بانی داوای هێمنی كرد و گوتی ، ده‌بێت عێراقـیـیه‌كان یه‌كڕیزی بـپارێزن تا ڕێـگه بگرن له شه‌ڕی ناوخۆ.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق، زاڵمای خه‌لیلزاد گوتی ، ئه‌وانه‌ی
توندوتیژی ده‌كه‌ن له دوای ڕوداوه‌كه‌ی سامه‌ڕا ته‌نها خزمه‌ت به تیرۆریستان ده‌گه‌یه‌نن كه ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری به‌رن. گوتیشی ئه‌مه كاتـێـكی هه‌سـتیاره بۆ عێراقـیـیه‌كان بۆیه له عێراقـیـیه‌كان ده‌خوازین یه‌كبگرن له دژی تیرۆر و توندوتیژی و پـێـكه‌وه سه‌رزه‌نشـتی ئه‌م كاره به‌ربه‌ریانه بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی عێراق كه ئه‌وه وه‌ڵامه ڕاسـته‌كه‌یه.
گوته‌بێژی كۆشكی سـپـیـش سكۆت مه‌كڵه‌یڵان گوتی، تیرۆریستان جارێـكی دیكه دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان دوژمنی هه‌موو مرۆڤایه‌تیـیه‌ك و بـیروباوه‌ڕێـكن.
گوتیشی، داوا له عێراقـیـیه‌كان ده‌كه‌م پـشـوو درێژ و سـنگفراوان بن و ڕێـگه به داد بده‌ن ڕۆڵی خۆی بـبینێت به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوری عێراق، چونكه په‌نا بردن بۆ توندوتیژی ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستانه.
وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت مه‌زاره‌كه سه‌ر له‌نوێ دروست ده‌كرێـته‌وه و ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شـكۆیه‌ی تیایدا بوو، واشنتۆنیش به‌شداری ده‌كات له بنیادنانه‌وه‌ی.
په‌یامنێرمان له شاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحید له‌و باره‌یه‌وه ڕاپۆرتـێـكی بۆ ناردوین، ده‌توانن گوێ بـیسـتیبن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.