وه‌زیری ته‌ندروستی هندستان، پ. ک هۆتا ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا به لایه‌نی که‌مه‌وه 9 که‌س تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن. ئه‌م نه‌خۆشانه دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان تیادا ده‌رکه‌وتووه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان کردووه.
له ئه‌نده‌نوسیاش، لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ژنێک له ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌کارتا که ڕۆژی دووشه‌ممه گیانی له ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له مریشکێکی تووشبوو دابوو، هه‌ڵگری جۆری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووه.
هاوکات، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت له‌وه‌ده‌چێت، نه‌توانرێت ڕێگه له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بۆ ئه‌فغانستان بگیرێت. ئه‌م ئاژانسه ڕاشیگه‌یاند که‌وا ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ک وڵاتی له چوارده‌وره که ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یان تیادا ده‌رکه‌وتووه و حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ش ئاماده نین بۆ ته‌واو ده‌ست به سه‌ردا گرتن به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا.
ووڵاتی تایله‌ندیش کڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ری له وڵاتانی ئه‌وروپی قه‌ده‌غه‌کردووه به‌هۆی مه‌ترسی توشبونی ئه‌و په‌له‌وه‌ڕانه به ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
له لایه‌کی تریشه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له کوالا لامپور داوای له وڵاتیانی ئه‌مریکی کردووه ڕێنوماییه‌کانی خۆپاراستن جێبه‌جێ بکه‌ن تاوه‌کو له توشبون به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به‌دووربن.
له ئه‌وروپاش، شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان ڕێگه‌یان به فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا داوه ملیۆنه‌ها باڵنده‌ی وڵاته‌کانیان بکوتن له دژی ئه‌نفلۆنزای ئه‌ڤیان و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌وروپا بڕیاری له‌م جۆره بدات.