کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسری کۆبۆته‌وه.
ئه‌م گه‌شته‌ی خانم رایس بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئامانجه‌که‌ی قه‌ناعه‌ت پێکردنه به حکومه‌ته‌کانی عه‌ره‌بی له دژی حکومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بوه‌ستن.
وه‌ستانی داهاتووی خانم رایس له عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌بێت و له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی ده‌هێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسری ئه‌حمه‌د عه‌بدول غه‌یس له قاهیره کۆبۆوه. له میانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا، خانم رایس گوتی ده‌بێت حه‌ماس بژاری خۆیان له نێوان تیرۆریزم و سیاسه‌تدا هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌یانه‌وێت به سه‌رکه‌وتوانه ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن.