Accessibility links

کۆنده‌لیزا رایس سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت پێویسته‌ گروپی ئیسلامی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌کان بژاری خۆیان له نێوان تیرۆرزم و سیاسه‌تدا هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌یانه‌وێت به‌ سه‌رکه‌وتووی ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن.

خانم رایس له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قاهیره‌ ئه‌م تێبینیانه‌یدا به‌و ئامانجه‌‌ی حکومه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی توندتر له‌گه‌ڵ‌ حکومه‌تی فه‌له‌ستینی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.

خانم رایس له قاهیره‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی میسری کۆبۆوه‌ تاوه‌کو فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حه‌ماس بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان جێبه‌جێ بکات و توندوتیژی ڕه‌ت بکاته‌وه‌ و دان به‌ بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنێت.

دوا به‌ دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌کات و پێشبینی ده‌کرێت له ماوه‌ی سه‌ردانه‌ پێنج ڕۆژییه‌که‌یدا هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و خۆرئاواییه‌کان ده‌کات تاوه‌کو ڕێگا به‌ ئێران نه‌درێت که چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات.

XS
SM
MD
LG