Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌غدا بۆته‌ هۆی کوشتنی 21 که‌س


پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له بازاڕێکی به‌غدا بۆته‌ هۆی کوشتنی 21 که‌س و برینداربوونی 25 که‌سی دیکه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له بازاڕێکی گه‌ڕه‌کی دۆره‌ له باشوری به‌غدا ڕوویداوه‌ که‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی موسوڵمانی شیعه‌ن.

هه‌ر له‌ به‌غدا و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی تر، پۆلیسێکی عێراقی کوژراوه. هه‌روه‌ها سوهه‌یله‌ عابد جه‌عفه‌ر ی وه‌زیری کاروباری ئاواره‌کان و په‌نابه‌ران له هێرشێکی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ ڕزگاری بووه که‌ باوه‌ڕده‌کرێت ئارمانجه‌که‌ی ئه‌م بووبێت.

ئه‌م هێرشانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له کاتێکدا هاتن که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جاک سترۆ، له‌ به‌غدایه‌ تاوه‌کو داوای پێکهێنانی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی له عێراق ده‌کات که‌ ته‌نها گروپێکی ئاینی زۆرینه‌ بێت تیایدا. به‌ڕێز سترۆ له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به‌ سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وت و ده‌رباره‌ی هێواشی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێی عێراق له‌ دوا به‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌کانی مانگی دوانزده‌، ووتوێژییان کرد.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ووته‌کانی به‌ڕێز سترۆی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و گوتی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆییه‌

XS
SM
MD
LG